سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌م ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه بۆیه داواکارین له هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه و سه‌رکه‌وتن تکایه ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاری‌و چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازی‌و نوێ بونه‌وه.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com ) دواين بابةت
پهیوهنديةكان
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته بهریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی بەدروشمی: لاوان ئایندەی كوردستانن، تێدەكۆشین بۆ: 1. كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری لە ناو لاوان،دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان بە سوود وەرگرتن لە یاسای وەبەرهێنانی هاوچەرخ، چالاككردنی كەرتی تایبەت و دروستكردنی پرۆژەی گەورە و ستراتیجی بە مەبەستی فەراهەم كردنی هەلی كاری زیاتر بۆ لاوانی كوردستان. 2. جێبەجێكردنی سیاسەتی بەكارخستن لە كوردستاندا كە كاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر بازاڕی كاری كوردستان‌و دۆزینەوەی هەلی كار‌و كەمكردنەوەی بێكاریی لەكوردستان‌و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتری كاركردن. 3. كردنەوەی نوسینگەی بەكارخستن، بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ لاوانی كرێكاری خۆماڵی‌و مۆڵەتدان بەكەرتی تایبەت بۆ كردنەوەی بنكەی مەشقو راهێنانی پیشەیی بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان. 4. كردنەوەی بەش و لق و كۆلێژی تازە، كە بازاڕی كار پێویستی پێیانە، بۆ ئەوەی لاوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، كە ئەم بەشانەیان تەواو كرد بە خێرایی هەلی كاریان دەست بكەوێت. وەك بەشی گەشتیاری و ئەندازیاری نەوت و ئەندازیاری گەیاندن و ....هتد. 5. دامەزراندنی لاوانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای یەكسانی هەلی كار بۆ هەموان، هەروەها دامەزراندن لەسەر بنەمای لێهاتویی و شارەزایی و پێویستی دام و دەزگاكانی حكومەت لە بوارە جیاجیاكاندا. 6. ڕێكخستنەوەو چاكردنەوەی یاسای كار لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەك كە لە بەرژوەندی چینی كرێكاران بێت و هەلی كاری زیاتر فەراهەم بكات بۆ گەنجان و لاوانی هەرێمی كوردستان. 7. پێڕەوكردنی سیستمی پێدانی قەرزی بچووك، بە لاوان، بۆ ئەوەی پڕۆژەكانیان لە بواری كاركردندا جێبەجێ بكەن. 8. پشتیوانیكردن لە لاوانی داهێنەرو بەهرەمەندو دابینكردنی هەموو پێداویستییەك بۆیان تا بەهرەكانیان پێشبخەن. 9. پەرەپێدانی خول‌و بنكەكانی مەشقو راهێنانی پیشەییو شارەزایی پەیداكردن، بەجۆرێك هەموو كار‌و پیشەكان بگرێتەوە، بۆ لاوان كوردستان بۆ ئەوەی بەئاسانی و لەماوەیەكی كورتدا هەلی كاركردنیان دەستبكەوێت. 10. زیادكردنی بودجەی تایبەت بۆ سندوقی قەرزی هاوسەرگیری، بەجۆرێك لاوان بتوانن پێداویستییە بنەڕەتییەكانی هاوسەرگیریی بەدەستەبەر بكەن.
نظرات شما عزیزان: برچسب:, :: 1:34 AM :: نووسةر: ریکخراوی گه‌نجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
|
*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی*